کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی هولەند

14:38 - 31 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هولەند بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ، رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب لەوڵاتی هولەند، بەڕێوەچوو.

سەرەتا رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌ و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان دەستی پێکرد.

دواتر،پەیامی کۆمیتەی گشتیی ‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی هولەند لەلایەن حەسەن مەجیدی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی ‌حیزب لەو وڵاتە خوێندرایەوە.

پاشان، سادق زەرزا بە شێوەیەکی تێروتەسەل باسێکی لەسەر مێژووی حیزبی دێموکرات کرد.

دواتر، مەسعوود تەک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد کە لە ناوەڕۆکی وتارەکەیدا باسی لەسەربەخۆیی و دێموکرات بوونی رێبەرایەتی و هەست بە بەرپرسیارەتی حیزب کرد.

دوابەدوا، مەلا برایم مەجیدپوور لەسەر رابردوو و مێژووی حیزبی دێموکرات وتارێکی خوێندەوە و هێندێ رەهەند و بڕیارەکان و خاڵە بەهێز و شانازییەکانی ٧٠ ساڵ تەمەنی دێموکراتی بۆ بەشداران شیکردەوە.

هەر بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتی بوون لە:

پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور
پارتی دێموکراتی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
تەڤگەرا دێموکراتا کوردستانێ