کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی لەفێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ دەکات

17:38 - 31 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: ئەنیمەیشنی یەک لە هەزاران لە دەرهێنانی باران محەممەد رەیحانی لەهەشتەمین فێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆدا نمایش دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سانفرانسیسکۆ، بە بەشداری فیلمە کوردییەکان و بەرهەمی سینەماکارانی کورد بەڕێوە دەچێت.

ئەنیمەیشنی یەک لەهەزاران کە ماوەکەی ٧ خولەک و ٣٠ چرکەیە لەسەر پرس و دۆخی منداڵان بەرهەم هاتووە.

ئەو بەرهەمە توانیویەتی بچیتە بەشی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سانفرانسیسکۆ و فێستیڤاڵی IN.S.A.N.E. animation film.

ئەو ئەنیمەیشنە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، ئیتالیا، یونان، هێند، ئاڵمان، ئوسلۆنی و فێستیڤاڵی ژنانی ئەنیمەیشن ساز لەڤییەن نیشان دراوە.

هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی سانفرانسیسکو لە رێکەوتی ٥ی رەزبەر لە سوید بەڕێوە دەچێت. هەروەها فێستیڤاڵی IN.S.A.N.E. animation film) ) ٢٠ هەتا ٢٢ی خەرمانان هەر لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
باران محەممەدی رەیحانی خەڵکی مەهاباد و لە بواری ئەنیماتۆر و گرافیست و دیزاینێری پوستێر و کتێب چالاکی دەکات.