کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکرات لەپارلمانی نۆروێژ

18:14 - 31 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ سێڤەر مێرلی ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە کۆبووە.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، عەزیم ئەلیاسی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ لەگەڵ سێڤەر مێرلی ئەندام پارلمان سەر بە حیزبی کڕیکارانی نۆروێژ کە ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی بەرگریی پارلمانی ئەو وڵاتەیە کۆبوونەوەیەکی پێکهێنا.

لەو سەردانەدا باس لە بارودۆخی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و رێککەوتنی وڵاتانی ١+٥ لەگەڵ ئێران و هەڵوێستی حیزبی دێموکرات لەو بارەیەوە، کراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو سەردانەدا پرسی جێگیرکردنی هێزەکانی حیزب لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران هاتووەتە بەر باس.

دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە، پشتیوانیکردنی دەوڵەتی نۆروێژ لە دۆزی کورد و پێوەندی حیزبی دێموکرات و حیزبی کرێکارانی نۆروێژ باسێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بووە.