کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی سوید بەڕێوەچوو

18:05 - 2 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی حیزب و لایەنە سیاسی، فەرهەنگی و کەسایەتییە ناودارەکانی دانیشتووی وڵاتی سوید لەشاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٤، رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بە بەشداریی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی سوید، هەروەها نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی، فەرهەنگییەکانی کوردستان و سویدی و ئێرانییەکان و بەشداریی مامۆستا حەسەن شێوەسەلی ئەندامی ئیفتخاری کۆمیتەی ناوەندی حیزب و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی و دۆستانی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

سەرەتای کرانەوەی رێوڕەسمەکە هاتنە ژوورەوەی کۆمەڵێک کەس بە ٧٠ ئارمی حیزب و ٧٠ ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لەو یادە پیرۆز و گەورەیە بوو.

پاشان رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌ و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، دەستی پێکرد.

دواتر د. حوسێن خەلیقی ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی لەسەر مێژوو و خەبات و تێکۆشانی حیزب پێشکەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرد.

لەبڕگەیەکی دیکەدا، پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات وەک پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید لەلایەن ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە.

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و کۆڵنەدانی کادر، پێشمەرگە و ئەندام و سەرجەم درێژە پێدەرانی ئەو ڕێبازە، دیاری و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداری کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید پێشکەش بە سەمبولی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی کرا.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا مەلا محەممەد جوانڕۆیی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزب دێموکراتەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزییان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتی بوون لە: 


ــ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ــ سوید
ــ کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان ــ سوید
ــ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان ــ سوید

ــ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ ــ سوید
ــ یەکیەتی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ــ ناوەندی یەکیەتی کوردان ــ سوید
ــ سوسیال دێموکراتەکانی سوید
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان ــ لیژنەی ناوچەی سوید
ــ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان ــ سوید
ــ بزوتنەوەی گۆڕان ــ سوید
ــ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ــ کۆمیتەی سوید
ــ پارتی دێموکراتی کورد ـ باکوور، سوید
ــ حیزبی شیوعی کوردستان ــ رێکخراوی سوید
ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکوور، سوید
ــ کۆمەڵەی گوڵان ــ ستۆکهۆڵم