کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبانە باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

14:35 - 3 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەشاری بانە بە هۆی بەسالاچووی و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانی ١٣٩٤، محەممەد ئیختیاردینی، باوکی شەهید حامید ئیختیاردینی خەڵکی گوندی یاکوباوا و دانیشتووی شاری بانە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

محەممەد ئیختیاردینی لە ناوچەی بانە بە کەسێکی خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵکی ناسرابوو و خاوەنی رێز و حورمەتی تایبەت بوو.

تەرمی مام محەممەد لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و خزم و کەس‌وکاری و دۆستانی بە خاک سپێردرا.

حامید ئیختیاردینی، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی، لەئاوایی یاکوباوا سەر بە شاری بانە لە دایک بووە، ناوبرا لەسەردەمی لاویەتیدا پەیوەست بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٠، لە شەڕێکی قارەمانەدا دژی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە شونێک بە ناوی زەرواوسە شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری محەممەد ئیختیاردینی دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.