کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کۆچی دوایی فەرەیدوون جوانڕۆیی

17:02 - 3 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی کۆچی دوایی فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکێک لەخەباتکارە دێرینەکانی کوردستانی باشوور، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەپەیامێکدا سەرەخۆشیی لە پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.

لەپەیامەکەی دەفتەری سیاسییدا هاتووە، کاک فەرەیدوون جوانڕۆیی کادرێکی لێوەشاوە و قاڵبووی مەیدانی خەباتی رزگاریی نەتەوەیی بوو و لەدەست چوونی جێگای داخ و پەژارەیە.

دەقی پەیامەکەی دەفتەری سیاسی بەم چەشنەیە:

هەڤاڵانی بەڕێزی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان

سڵاو و رێز !

هەواڵی فەوتی بەڕێز فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی ناسراو و کارامەی مەکتەبی سیاسی‎تان جێگای داخ و پەژارەی هەموو لایەکمانە.

مەرحووم فەرەیدوون کادرێکی قاڵبووی مەیدانی خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەکەی بوو و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەخت کرد.

ئێمە رێز دادەنێین بۆ خەبات و تێکۆشانی بەڕێزیان و لەخەمی لە دەست‎چوونیدا خۆمان بە بەشدار دەزانین.

بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لەبەرێزتان، سەرکردایەتی و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی پارتی و بنەماڵەی بەڕێزی کاک فەرەیدوون دەکەین و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٥ی زاینیی