کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لەمەهاباد بەتەقەی هێزەکانی رێژیم بریندار کرا

17:39 - 7 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دەست و پیوەندییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٤، دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەسەر جادەی مەهاباد ــ سەردەشت لەسێ‌ ڕێیانی رافتە و چۆمەڵ دەستڕێژیان لەماشێنی هاوولاتییەکی کورد کردووە.

لەئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ماشێنەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بە توندی بریندار بووە.

یەکێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاندووە، ماشێنی ئەو کاسبکارە دوای تەقەی دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیم وەڕگەڕاوە و بۆ ئەوەی ئەو کاسبکارە کوردە بە برینداری نەکەوێتە بەر دەستی هێزەکانی رێژیم، بە ماشێنێکی دیکە بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

دەگوترێت کە هێزەکانی رێژیمی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاغ تەقەیان لەو هاوولاتییە کردووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەشوناس و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بڵاو نەبووەتەوە.