• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێژیمی ئێران بە تەقینەوەی تیرۆریستی لەبەحرەین تاوانبار کرا

زایینی: ٣٠-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/٠٨ - ١١:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رێژیمی ئێران بە تەقینەوەی تیرۆریستی لەبەحرەین تاوانبار کرا
کوردستان میدیا: دوای تەقینەوەی خوێناویی شەوی هەینی رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٤، کە لەپێتەختی وڵاتی بەحرەین رووی دا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانەگەیاند، مەوادی تەقینەوەی بەکارهاتوو لەو کردەوە تیرۆریستیییەدا لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە نێردراوە.

لەو تەقینەوەیەدا پۆلیسێک و حەوت کەسی دیکە بە توندی بریندار بوون.

وەزیری ئیتلاعاتی بەحرەین رایگەیاند: مەوادی تەقینەوەی بەکارهاتوو لەو هێرشە تیرۆریستییەدا " لەگەڵ ئەو مەوادەی کە لەئێران" هاتبوو و مانگی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، وێکچوویەکی زۆریان هەیە.

وڵاتی بەحرەین سەرەتای مانگی گەلاوێژ بڵاوی کردبوویەوە، "کە پلانێکی قاچاغی چەک‌وچۆڵ و مەوادی تەقینەوە لەئێران بۆ بەحرەین"یان ئاشکرا و دوو کەسیان لەپێوەندی لەگەڵ ئەو پلانە دەستبەسەر کردووە.

ئەو ئیدعایەی بەرپرسانی وڵاتی بەحرەین لەکاتێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستا "ئەحمەد ئیبراهیم‌ئەلمغەسەل" هاوولاتیی عەرەبستانی سعوودی و فەرماندەی گوردانی "حیزبوڵڵای حیجاز" کە یەکێک لەتیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان دەهاتە ئەژمار و لەئێران داڵدە درابوو، لەوڵاتی لوبنان دەستبەسەر کرا.

دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لەکاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام ناڕەزایەتی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک