کوردستان میدیا: حاجیمەلا هاشم پوور محەممەد مامۆستای ئایینی و نیشتمانپەروەری خەڵکی ناوچەی مرگەوەڕ سەر بە شاری ئورمیە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، حاجیمەلا هاشم پوور محەممەد، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناو ناوچەی مرگەوەڕ، دانیشتووی گوندی حەلەج لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای رێز و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.