کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچووە

15:48 - 9 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڤییەن لەوڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٤، رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان وئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ڤییەن بەڕێوەچوو.

سەرەتا رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌ و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان دەستی پێکرد.

دواتر، پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤییەن لەلایەن جەزا ساڵحیـەوە خوێندرایەوە.

ئەم رێوڕەسمە بە پێشکەش‌کردنی چەند گورانییەک کۆتایی پێهات.

هەر بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە :

ــ پارتی دێموکراتی کوردستان ــ عێراق
ــ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە