کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی رێگەی رزگاریی کوردستان له هەورامان

18:19 - 9 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: بەهیه عەزیزی کچی فەرەج و هاوسەری شه هیدی حیزبی دێموکرات له تەمەنی ٥٧ ساڵیدا به هۆی نەخۆشی له شاری پاوه کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەهیە عەزیزی هاوسەری شەهید نورەدین خوسرەوی و خه ڵکی گوندی شوشمێ سه روو بوو کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانان کۆچی دوایی کردووە.

نورەدین خوسرەوی ساڵی ١٣٣٢ له شوشمێ له دایک بووە و لە لاویەتیدا پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکرات بووە و له پووشپەڕی ساڵی ١٣٥٩ شەهید بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵه و که س و کاری دایه بەهیه دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.