کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرتی کامکارەکان لەشاری مەهاباد هەڵوەشێندرایەوە

18:27 - 9 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: بە هۆی بەرنامەکانی ناسراو بە حەوتووی دەوڵەت بەرنامەی کۆنسێرتی کامکارەکان کە قەرار بوو لەشاری مەهاباد بەڕێوە بچێت لەلایەن رێژیمەوە هەڵوەشیندرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆنسێرتی گرووپی کامکار کە قەرار بوو لەشاری مەهاباد بەڕێوە بچێت لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە بە بیانووی حەوتووی دەوڵەت هەڵوەشێندرایەوە.

ئەردەشیر کامکار لەوبارەیەوە رایگەیاند: بەرپرسانی رێژیم بە ئێمەیان راگەیاندووە: ئێوە مۆڵەت و بۆ ساڵۆنێکی ٥٠٠ کەسی وەرگرتووە و ئەو ساڵۆنەی ئێوە کە کۆنسێرتەکەی تێدا بەڕێوە دەبەن جێگای ٥٨٠ کەسی هەیە و دەبێ مۆڵەتی ئەو ٨٠ کەسەش وەربگرن.

هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆنسێرتە لە کاتێک دابووە کە گرووپی موسیقی کامکار لەسێ شاری کوردستانی رۆژهەڵات بەرنامەیان هەبووە.

کۆنسێرتی گرووپی موسیقی ئەردەشیر کامکار بە گۆرانی‌بێژی و ژەنیاری هونەرمەندان ئەردەشیر کامکار، وەحید تاج، حیشمەت رەجەب‌زادە، سیاوش کامکار، نێیریز کامکار، کامبیز گەنجەیی، نیگار خارکەن، سیروان مەنهووبی، تەرگووڵ خەلیقی، کامڕان ئەحمەدی و قاسم رەحیم‌زادە بەڕێوە دەچێت.