• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شنۆ/ چوار کەس بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کوژران و بریندار بوون

زایینی: ٠٢-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/١١ - ١٣:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شنۆ/ چوار کەس بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کوژران و بریندار بوون
کوردستان میدیا: لەئەنجامی هێرشی پیاوێکی چەکدار بۆ سەر بنەماڵەیەک چوار کەس کوژران و بریندار بوو و بکووژەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٤، لەشاری شنۆ لەگەڕەگی "ڕەحیم‌ئاباد"، کەسێک بە ناوی "س.ی" بە چەک هێرشی کردووەتە سەر بنەماڵەیەک بە ناوی "سابیری" کە دوای کوشتن و بریندارکردنی ٤ کەس، کۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت.

بەهۆی دەستڕیژی ئەو کەسە، ژنێک بە ناوی "مونیرە سابیری" گیانی لەدەست دەوە و هەروەها دوو ژنی دیکە کە یەکێکیان تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە لەگەڵ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ کەوتوونەتە بەر دەستڕێژییەکە و بە هۆی قووڵی برینەکانیان لە رێگای نەخۆشخانەی ئورمیە ژنە ٥٠ ساڵان و منداڵەکە گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵدەرییە ناوچەیەکیان بڵاویان کردووەتەوە کە ژنەکەی دیکە بۆ نەخۆشخانە شاری نەغەدە رەوانە کراوە.

بکوژەکە پێشتر هاوسەری مونیرە سابیری بووە و مانگێگ لەمەوبەر لەیەکتر جیا ببوونەو پاش کوشتن و بریندارکردنی ئەو بنەماڵەیە خۆشی کوشتووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک