کوردستان میدیا: شێخ محەممەد رەسووڵزادە کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی توانێ سەر بە شاری پیرانشار ماڵاوایی لەژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، شێخ محەممەد رەسووڵزادە، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی گوندی توانێ سەر بە شاری پیرانشار، لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد لەکاتی راگەیاندنی کۆماری کوردستان دەبێتە پێشمەرگەی کۆمار و دوای رووخانی کۆماریش هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بەو رێبازەوە وەفادار مایەوە.
ناوبراو لەشۆڕشی بارزانییەکانیشدا بەشداریی کردبوو.
کاک محەممەد کەسێکی خۆشناو و جێگای رێز و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

محەممەد رەسووڵزادە