• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکیی ته‌بلیغیی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشارەکانی بۆکان و کامیاران درێژەی هەیە

زایینی: ١٤-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/٢٣ - ١٢:٥٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکیی ته‌بلیغیی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشارەکانی بۆکان و کامیاران درێژەی هەیە
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە درێژەی هەیە.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

بۆکان
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی ٢٢ی خەرمانان بەبڵاوکردنەوە تراکت، پووستێر و سی‌دی لەشاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لەشارۆچکەی "میراوای بۆکان، پشت بیمارستانی میراوا و کوی فەرهەنگیان" چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.

هەروەها رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٤ بە بۆنەی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە"کۆڵانەکانی کوشتارگا، گاراژی سەیفالی" تراکت و وێنەی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوەتەوە.

کامیاران
تێکۆشەران و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

"شارەکی بێعسەت، کۆڵانەکانی دوروبەری دادگوستەری، کامیارانە ۆن، کۆڵانەکانی جاددەی سنە، کۆڵانەکانی دوروبەری مزگەوتی جامعە و کۆڵانەکانی شەقامی سەلاحەدین ئەیوبی" ئەو شوێنانەن کە رۆڵەکانی دێموکرات تراکت و وێنەی تابیەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردووەتەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک