کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لەمەهەباد کۆچی دوایی کرد

14:33 - 26 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا:  عەبدوڵا رەسوڵ‌پوور ناسراو بە وەستا عەبدوڵا کەسایەتی نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری مەهاباد ماڵاوایی لەژیان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەبدوڵا رەسوڵ‌پوور، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، دانیشتووی شاری مەهەباد لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ماڵاوایی لەژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای رێز و متمانەی خەڵکی شار و ناوچەکە بوو.

وەستا عەبدوڵا لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەکات.

ناوبراو لەدەورانی پێشمەرگایەتیدا کاری فیملبرداری و رێپۆرتاژ دەکات و لەو ماویەدا چەندین فیلم و راپۆرت تۆمار دەکات.

کاک عەبدوڵا ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات دەگەڕێتەوە بۆ شاری مەهاباد و تا کۆتایی تەمەنی وەفادار بەو رێبازە مایەوە.

تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمان‌پەروەرە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانان لە گۆڕستانی ئەو شارە لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.