کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشاری پیرانشار چالاکیی ته‌بلیغیی بەڕێوە چوو

16:24 - 26 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەشار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە درێژەی هەیە.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

پیرانشار
ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەمزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، دەروبەری شەگرەکی مەنگوڕان، شیناوێ، شەقامی ٢٤ میتری، دەوروبەری بازاڕی سیگاران، کەمەربەندیی کۆنەخانێ، کەمەربەندیی شیناوێ، تێڕمیناڵی گوند، فەلەکەی کەشاوەرز، پاداش، نوقتەی ئا، شەقامی مەنگوڕان و پیران تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.