حوسێن نازدار
گه‌وره‌ی شەهید د. سەعید شەرەفکەندی له‌گه‌وره‌یی کردار‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره‌کانی دابوو،ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیارانه‌ی که‌له‌ده‌ستی هه‌موو که‌س نایه‌ن،ئه‌و هەڵوێست و بڕیارانه‌ی که‌ده‌بنه‌مایه‌ی گۆڕانی ئه‌رێنى و به‌که‌ڵک و گه‌وره،ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌ره‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری کۆمه‌ڵگا به‌ئاقارێکی دروست دا ده‌بات.
شەهید د.سه‌عید کادرێکی راستگۆ، قسه‌له‌روو، روو خۆش، ره‌زا سووک، خاکی و خه‌ڵکی و بێ فیز و ڕیا بوو هه‌ر بۆیه‌ببوو به‌سیمای خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
د.سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رێکی باوه‌ر به‌خۆ، به‌تواناو رچه‌شکێن و پێشره‌و بوو، مامۆ‌ستا و سیاسه‌توانێکی زانا‌و رووناکبیر‌و بیر کراوه‌و شاره‌زاو ژێر و وریا‌و رێئالیست بوو.
د.سه‌عید، مودیرێکی به‌مشوور، چالاک و پر کار، به‌هیوا و هومێدو باوه‌ر پێکراو بوو، ره‌خنه‌گرو راهێنه‌ر و داهێنه‌ر بوو ، به‌نه‌زم و دیسیپلین بوو، خاوه‌ن ئه‌خلاق و پره‌نسیب و پرستیژی دێموکراتی بوو.
د.سه‌عید کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر ، دێموکراتێکی شۆرشگێر ، مرۆڤێکی مافخواز ، ئازادیخواز ،دێموکراسیخواز ، ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆست بوو.
شەهید د.سه‌عید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رێکی سادقی نه‌ته‌وه‌یی بوو له‌هه‌مانکاتدا رێبوارێکی شێلگیری رێگای دابین کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، باوه‌رێکی قووڵی به‌هاوپێوه‌ندی و هاو خه‌باتی گه‌لانی ژێر ده‌ست و زوڵم لێکراوی ئێران هه‌بوو ، به‌کرده‌وه‌بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ئیران هه‌نگاوی هه‌ڵێناو گیانی پیرۆزی خۆی له‌م رێگایه‌دا فیدا کرد.
له‌راستیدا ده‌توانین بڵێین شه‌هید دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی جێنشینی به‌ر حه‌قی دوکتۆر قاسملوو بوو، واته‌به‌بوونی کاک سه‌عید که‌لێنی بێ قاسملوویی که‌متر به‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه‌دیار بوو، هه‌ر بۆیه‌کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئیران به‌مه‌به‌ستی بێ سه‌ر و رێبه‌ر کردنی حیزبی دێموکرات و سه‌ر لێشێواندن و داماو کردنی بزوتنه‌وه‌ی میللی_ دێموکراتیکی گه‌لی کورد له‌کوردستانی رۆژهەلات و چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی کوردستان، تێرۆری رێستورانی میکۆنووسیان به‌رێوه‌برد.
دیاره که‌ئامانجی دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌ر وه‌ک به‌له‌سێداره‌دانی قازی مه‌حه‌ممه‌د و تێرۆری قاسملووی نه‌مر نه‌هاته‌دی، به‌شه‌هید کرانی دوکتۆر سه‌عیدیش نایه‌ته‌دی.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە