• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

زایینی: ٢٠-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/٢٩ - ١١:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشارەکانی کوردستان درێژەی هەیە
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەشارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

به‌پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لەشارەکانی بۆکان، کامیاران و رەبەت درێژەی هەیە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ چەندمین جار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم لەشار و گوندەکانی کوردستان یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت و تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

بۆکان
ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان "لەسەر جاددەی بۆکان ـ میاندواو" لەناوچەی "ئەحمەدی کور"، گوندەکانی "داشبەند، هەباس‌ئاوا، گردی قەبران، عەمبار، ئەسپۆغە و ئاڵی‌کەند" تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.


هەروها قارەمانان و شۆڕشگێڕانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە "دوو ئاڵای گەورەی کوردستان"یان لەسەر بەرزاییەکانی دوو گوندی ئاڵی‌کەند و ئەسپۆغە بەرزکردبووە کە لەسەرتاسەری ناوچەکەوە دەبینران.

کامیاران
رێبوارنی رێگای دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان بۆ چەندمین جار دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز راگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەشاری کامیاران لە "دەبیرستانی موعەلیم، راهی دوور و راهی دانش" تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانیان بڵاو کردووەتەوە و تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

رەبەت
ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لەشاری رەبەت بە بۆنەی ٢٣ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆکرانی د.شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

رۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لەبەرزاییەکانی شاری رەبەت بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رەمزێک لەگڵکۆی شەهید د. شەرەفکەندی" یادی شەهیدانی میکۆنوسیان بەرز راگرت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا