• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی فێڤریەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی رەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی  

بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن

زایینی: ٢١-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/٣٠ - ١١:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دەسپێکی ساڵێ نوێی خوێندن بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا باسی ئەرکی مامۆستایان و گرینگی زمانی دایکی کراوە.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: وەرزی نوێ و ساڵی نوێی خوێندن بۆ منداڵان و لاوانی ئێران و بەتایبەت بۆ لاوان و منداڵانی کورد، دەکرێ دەسپێک و دەورێکی دیکە لەخۆئامادەکردن بۆ داهاتوو بێ و بە بۆنەی ئەو دەسپێکەوە پیرۆزبایی لەهەموو قوتابی و خوێندکارانی روو لەمەتەرێزەکانی خوێندن و فێربوون دەکەین.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتمانیانی بەڕێز،
خەڵکی مافخوازی کورد،
مامۆستایان، خوێندکاران و قوتابیانی هێژا

لەئێراندا رۆژی یەکی رەزبەر وەک سەمبۆل و رۆژێکی سیمبۆلیک، وەک رۆژی دەسپێکردنی خوێندن دیاری کراوە و هەموو ساڵێک منداڵان و لاوانی ئێران بە زەنگی دەسپێکی قوتابخانە، ساڵێکی نوێ لەوەرزی خوێندن و فێربوون لەژیانیاندا دەست پێ‌دەکەن و قۆناغێکی دیکەی ئەزموون و زانیاری وەسەریەکنان دەبڕن.

باسکردن لەگرنگیی خوێندن و زانیاریی دەستخستن و پەروەردە و بارهێنان، شتێکی زیادی دێتە بەرچاو، چوونکە لەرۆژ رووناکترە کە پەروەردە و فێربوونی منداڵ و لاوانە کە ئەوان بۆ ژیانی باشتری داهاتوو ئامادە دەکا و لەجیهاندا و بەتایبەتی لەسەردەمی ئەمڕۆدا کە بە سەردەمی شۆڕشی زانیاری ناسراوە، دەور و جێگەی فێربوون و سیستمی فێرکاری دەورێکی یەکلاکەرەوەیە لەژیانی کۆمەڵگا و لەبەرەوپێشچوون یان پاشکەوتن و دواکەوتنی جڤاکیدا. بەڵام لەسیستمی ئیدئۆلۆژیکەکاندا و بەتایبەت سیستمی وەکوو کۆماری ئیسلامی، هەوڵ دەدن کە پرۆسەی خوێندن و سیستمی پەروەردە بەجۆرێک پاوان و داگیر بکەن و لەنێوەڕۆکدا ئاوەژوو بکەنەوە، تاکوو بیرکردنەوە و هزری قوتابیان داگیر و یەخسیر بکەن و بە کەڵک وەرگرتن لەئامرازی پێشکەوتوو و تێکنیکی ئەمڕۆیی تێڕوانینی پاوانخوازانەی خۆیان بڵاوبکەنەوە و لەباتی مافی دەستوێڕاگەیشتنی ئازاد بە زانییاییەکان، لەنێو دەزگایەیکی درۆیینەی ئیدئۆلۆژیکدا رایانگرن.

لەراستیدا سیستمی پەروەردە لەدەزگای کۆماری ئیسلامیدا دەبێتە دەزگای بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و لاوانی وڵات دەبێ وشیار بن کە سیستمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی بەلاڕێیاندا نەبا.

هەر بە بۆنەی دەسپێکی ساڵێکی دیکە لەپرۆسەی خوێندن، پێویستە پیرۆزبایی لەمامۆستایانیش بکەین کە ئەرکی قورسی بارهێنان و پەروەردەی لاوانی وڵات لەئەستۆی ئەوانە و رەنج و تێکۆشانیان جێگای رێزە. هاوکات لەگەڵ ئەوەیدا کە لەدەزگای کۆماری ئیسلامیدا ئەوپەڕی بێڕێزییان پێ دەکرێ و کەمترین ماف و ئیمکاناتیان بۆ دابین دەکرێ و ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانیان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان سەرکوت کراوە و دەکرێ و ئێستاش ژمارەیەک لەمامۆستایانی مافخواز لەزیندانەکانی رژیم‌دان، بەڵام مامۆستایانی خەمخۆر لەهەوڵی پەروەردەکردنی دروست و ئەمرۆیی منداڵان و لاوانی نیشتماندان و لەکار و ئەرکی نیشتمانی و دێموکراتیکیان راناوەستن.

وەرزی نوێ و ساڵی نوێی خوێندن بۆ منداڵان و لاوانی ئێران و بەتایبەت بۆ لاوان و منداڵانی کورد، دەکرێ دەسپێک و دەورێکی دیکە لەخۆئامادەکردن بۆ داهاتوو بێ و بە بۆنەی ئەو دەسپێکەوە پیرۆزبایی لەهەموو قوتابی و خوێندکارانی روو لەمەتەرێزەکانی خوێندن و فێربوون دەکەین و بەتایبەت هانی لاوانی کورد دەدەین کە بە هێز و ئەنگیزە و پاڵنەرێکی زیاتر و پتەوترەوە بەرەو خوێندن و فێربوون بڕۆن، تاکوو هەم خۆیان لەرەوتی خێرای گەشەکردنی زانست و زانیاری وەدوا نەکەوەن و هەم سەرمایەی بارهاتووی داهاتووی نەتەوەکەمان بن، چوونکە ستەمکاران هەوڵ دەدەن نەتەوەکان لەنائاگاییدا رابگرن، چوونکە دەتوانن نەتەوەیەکی نائاگا و نەخوێندەوار ساناتر بچەوسێننەوە، بەڵام ناتوانن مێشک و باوەڕی نەتەوەیەکی ئاگا و وشیار داگیر بکەن و ئەمە ئەرکی لاوان و قوتابیانی کورد قورستر دەکا کە لەگۆڕەپانی خوێندن و زانست فێربووندا بوونی سەرکەوتوانەیان بسەلمێنن.

سەرەڕای دەوری گرینگی فێربوون و دەسپێکی ساڵی نوێ خوێندن بۆ لاوان لەئێراندا، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەم لایەنە گرنگە، نابێ لایەنی دیکەی فێربوون و خوێندن لەئێراندا فەرامۆش بکەین، ئەویش دەسپێکی ورەزی هروژم بۆ سەر زمانی دایکی لەئێراندایە چوونکە لەئێراندا خوێندن و پەوروەردە بە زمانی فارسیە و منداڵانی نەتەوە ستەملێکراوەکان لەئێراندا لەگەڵ ئاشنابوون بە دیاردەیەک بە ناوی قوتابخانە، قوتابخانە دەبێ بە سیمبۆلی فەرهەنگ و زمانی دەسەڵات و فارسی دەبی بە زمانی سەرکوتکاری و ستەم بۆیان.

بە دەسپیکردنی خوێندن، سیستمی پەروەردە لەئێراندا جینۆساید و تواندنەوەی فەرهەنگی و زمانی بە شێوەی سیستماتیک پەیڕەو دەکا و لەراستیدا زەنگی دەسپێکی قوتابخانە لەرەزبەری پاییزدا دەبێ بە هەڵوەرین و پاییزی زمانی دایکی و لەقوتابخانەدا هەموو هەوڵێکی سیستماتیک بۆ لەبیر بردنەوەی زمانی دایکی لە نێو نەتەوە ستەملێکراوەکاندا و یەک لەوان نەتەوەی کورد دەدرێ.
ئەم بەشە لەدیاردەی خوێندن و پەروەردە لەئێراندا ئەرکی قورس دەخاتە سەر شانی مامۆستایانی سەر بە نەتەوە ستەملێکراوەکان و بەتایبەت مامۆستایانی کورد تاکوو بەهەر شێوەیەک کە بۆیان دەلوێ، منداڵانی کورد لەگەڵ زامنی دایکییان بۆ خوێندن و فێربوون ئاشنا بکەن و بە تاک و بە کۆ هەوڵی پەروەدە بە زمانی کوردی لەنێو منداڵانی کورددا بدەن.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارە بەبۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ خوێندن و فێربوون، هیوادارین کە رۆژێک بێ کە منداڵانی نەتەوەکانی ئێران و منداڵانی کوردیش بێ هیچ هەڵاواردن و ستەمێک بە زمانی دایکیی خۆیان زانست و زانیاری فێر ببن و پەروەردەی سیستماتیکی دێمۆکراتیک بە زمانی دایکییان بکرێن

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣٠ خەرمانانی ١٣٩٤ هەتاوی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ــ فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
ــ ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ــ ڕاسان و خەباتی مەدەنی
  • مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ
    ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی ئێران له‌ ڕۆژەڤی ناوچه‌ و جیهاندا نییه‌، كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی دونیا، یان خۆمان وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات یا هۆكاری دیكه‌؟
  • ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
    ئەگەر بێت و کورد لەو قوناغە هەستیارەدا بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو و هەبوونی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ داهاتوو نەجووڵێتەوە، ئەوە ئەگەری دووبارە ڕوودانی هەموو نەهامەتییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئارادا هەیە، و بە پێچەوانەش دەتوانێ سەد ساڵی داهاتوو بە شێوەیەک بۆ کورد درووست بکات کە، بەر لە هەمووشتێک کەرامەت و ئازادی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، و پاشانیش لە جێگای شەڕ و گیانفیداکردن بۆ نیشتمان، بیاڤەکانی وەکوو پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بکاتە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.
  • ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا
    له ڕاستیدا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ‌نێوه‌ڕاست به تایبه‌ت له ئێراندا، ئه‌م كێشه‌یه فراوانتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه دەرخەری ئەوەیە كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
  • فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
    چیرۆكی منداڵانی تازە لەدایكبوو كە پێ دەنێنە نێو دنیایەكی پڕ لە ژان و خەفەت و هەر لە سەرەتای هاتنیانەوە بۆ ئەم دنیا، بە جێگای باوەشی گەرمی بنەماڵەكانیان میوانی باوەشی سارد و پڕ لە مەینەتی شەقامەكان دەبن، چیرۆكێكی دڵتەزێنە كە بە مامەڵە كردن لەسەر ئەوان گیرفانی دەستە و گرووپە مافیاكانی لێ پڕ دەبێت و لە كۆتاییشدا كەس وەڵامدەری داهاتووی پڕ لە خەفەت و تاریكیی ئەوان نابێت.
  • یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد
    هەر بە سەرنجدان بەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەش بوو كە؛ یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ یەكێك لە زێڕینترین قۆناغەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورددا، دامەزرا.
  • ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە! ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە!
    بە دامەزرانی سپای پاسداران، جموجووڵی خەڵكی ئێران كە تازە لە ژێر ستەمی پاشایەتی ڕزگاریان ببوو، جارێكیتر كەوتەوە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی ڕێژیمی تازە و تووشی زەبر و زەنگ و سەركوت بووەوە.
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    قسەکانم بە ڕوونی چاودێری لە بەرپرسیایەتێکە کە لە شێوازی بەیانی ئەدەبی خۆی دەردەخات. هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارەتی، لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژیک، هەڵەیەکی گەورەیە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی بوونە.
  • ڕاسان و خەباتی مەدەنی ڕاسان و خەباتی مەدەنی
    ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەبێ خەباتی شار و کەڵک وەرگرتن لە هێزی خەڵک مانایەکی نابێ و خەباتی شار یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕاسانە و ئامانجی ڕاسانیش بریتیە لە ڕێکخستنی خەڵک لە خەباتێکی جیددی و واقیعیدا، دژ بە سیستمی زاڵ، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بونیات بنرێ نەک ئەم سیستمە بە دەمامکی ڕەنگاڵەوە بمێنێتەوە.
  • سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران
    لە سیستمە داخراوەكاندا زۆربەی پێوەندی و پلانەكان، بە تایبەتی سیاسەت و پلانە ئەمنیەتیەكانیان، بە شێوەی نهێنی دادەڕێژرێت. بۆ ناسینی هیندێك لە سیاسەتەكانی سیستمە داخراوەكان لە زانستی سیاسەتدا چاو لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی ئەو سیستمانە لە هەمبەر ئەو دیاردانەدا دەكرێت كە بە حوكمی سیستمی داخراو، وەك كێشەی ئەمنیەتی دەناسرێن.
  • ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
    ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
  • دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد
    لە گۆڕەپانی مەزنی چوارچرای مەهاباددا بە دەست و بە فكر و بە هێزی ئەندێشەی مرۆڤێكی تێكۆشەر، گەورە ڕێبەرێكی مێژووی كوردستان ئەو كۆمارە ڕادەگەیەندرێت، بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد وەكوو ڕێبەرێكی كارامە و لێوەشاوە و شارەزا.
  • کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە
    ئێمە لێرەین، لەم ڕۆژەدا بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، بە بۆنەی ڕۆژێکەوە کە لەودا کۆماری کوردستان، لە شارە جوان و شۆڕشگێڕەکەی مەهاباددا، بە دەستی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە زمانی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە فکر و کرداری پێشەوای بلیمەتی گەڵ ڕادەگەیەندڕیت، لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێز گرتن لەو کۆمارە مەزنە.
  • ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان
    ئێستا کە وەرزێکی دیکەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەکاتەوە و فەسڵێکی دیکەی مێژوو دەنووسرێتەوە، پێویستە کە حیزبی بوون و پێوەندیی نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێ بنێتە قۆناغێکی دیکەوە.
  • تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان ! تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !
    دیارە زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی خۆیەوە دەوڵەمەندە و بەرفەراوانی وشە و دەستەواژەی پڕ مانا و هەروەها گرانیی باری ئەدەبی لە نووسین، خوێندنەوە، هۆنەر و لایەنە جیاوازەکانی زمانی، بە نرخی و جوانییەک بەم زمانە دەدات کە دەڤەر بە دەڤەر و شێوەزار بە شێوەزاری ئەم زمانە، تایبەتمەندی جیاواز و بەرهەمی جیاوازی پر بەهای لێ دەکەوێتەوە.