کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەشارەکانی کوردستان

18:07 - 30 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٥٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنوس ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان لەشاری سەقز و ساحێب بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٤، ئەندامان، لایەنگران و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز و ساحیب، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

سەقز
رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی د. شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەشاری سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تیرۆیزمی نێودەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:

گەڕەکەکانی قەوخ، شەهرەکی دانیشگا، تەپەی گۆرە جولەکە، جووتیاران، سەرچۆمی وەلی‌خان و شەقامی سەعدی (سبورئاوا) چالاکیی تەبلیغییان بەڕێووە بردووە.

ساحێب

تێکۆشەرانی دێموکرات و رێبوارانی رێگای ئازادی بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان لەهەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری ساحێب چالاکی تەبلیغییان بەرێوە بردووە.

12179.jpg