کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لەکردنەوەی کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتی دانمارک‌دا بەشداریی کرد

15:54 - 31 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە سەعید سوڵتانپوور و هەژار دەشتی لەسەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی سوسیال دێموکراتی دانمارک لەکردنەوەی کۆنگرەی ئەو حیزبەدا بەشداریان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژانی شەممە و یەکشەممە و رێکەوتی ٢٨ و ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی دانمارک کۆنگرەی ساڵانەی خۆی لەشاری ئاڵبۆرگـی ئەو وڵاتە دەست پێکرد و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک باڵوێزی وڵاتان، حیزب و هاوکارەکانیان لەکردنەوەی ئەو گۆنگرەیەدا بانگهێشت کرد.

بە بۆنەی کرانەوەی یەکەم رۆژی کردنەوەی ئەو کۆنگرەیە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لەسەعید سوڵتانپوور و هەژار دەشتی بەشداریان لەکردنەوەی ئەو کۆنگرەیەدا کرد.

لەرۆژی یەکەمی ئەو کۆنگرەیەدا، سکرتێری حیزبی سوسیال دێموکرات باسێکی لەسەر پرسە ناوخۆییەکان وەک یەکیەتیی ئورووپا، شەڕی دژە تیرۆر و پەنابەری پێشکەش کرد.

لەبەشی دووهەمی رۆژی یەکەمی ئەو کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک باسی پێوەندیدار بە یەکیەتیی ئورووپا و رۆڵی وڵاتی دانمارک و بەتایبەتی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتە باس و گفتوگۆیان لەسەر کرا.

لەو پێوەندییەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لەباڵوێزی وڵاتانی بەشداربوو لەو کۆنگرەیەدا لەسەر پرسی کورد ئاڵوگۆڕێ بیر و رایان کرد.