کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان درێژەی هەیە

15:23 - 1 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٣ـەمین ساڵـڤەگەڕی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەرێستوورانی میکۆنۆسی شاری بێرلین، ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی بەربەرینی تەبلیغییان لەشاری سنە و ناوچەی هەورامان بەڕێوە برد.

12191.jpg

تێکوشەرانی رێگای ئازادی و دێموکرات لەشاری سنە بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە لەسێ‌ڕێیانی سنە ــ نەڕان، قاوەخانەی کۆنی قەسریان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێکەوتی ٢٧ لەسەر ٢٨ی خەرمانان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی رێستۆرانی میکۆنوس بە دەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەناوچەی هەورامان لەگوندی دزڵی تراکت و وێنەی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.