ک/مــــــــــیدیا: ههیئهتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێ لهگهڵ ههیئهتێکی پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیه، سهردانی پارتی وڵاتپارێزی باکووری کوردستانیان کرد و لهلایهن ههیئهتێکی ئهو پارتهوه به گهرمی پێشوازییان لێکرا.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به ماڵپهڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە، رێکهوتی 15ی خاکەلێوەی 1391ی هەتاوی، هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب و بهڕێز مەسعوود تەک، سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، سەردانی پارتی وڵاتپارێزی باکووری کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز بوتان سکرتێری پارتی وڵاتپارێز و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی ئهو پارته بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەم سەردانە دۆستانەیەدا بەڕێز بۆتان خۆشحاڵیی خۆی و هاوڕێیانی بۆ ئەم بەسەرکردنەوە دۆستانەیەی حیزبی دێموکرات و پارتی سوسیالیست دەربـڕی.
پاشان لە پێوەندی لهگهڵ پرسی کورد بەگشتی و بهتایبهت لە باکووری کوردستان، چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی دەوڵەتی تورکیە لەگەڵ ئەم پرسە و روانینی هەرکام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکیە بەرامبەر بە ویست و داخوازییەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان خرایە بەر باس.
لە بەشێکی دیکەی ئەم باسەدا رەوشی کورد لە سووریە و سیاسەتی سەرکوت و زەبر و زەنگی ئەو رێژیمه بەرامبەر بە بزووتنەوەی جەماوەریی خەڵکەکەی دژی رێژیمی بەشار ئەسەد و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەکانی ئەو رێژیمە دیکتاتۆرە بەرامبەر بە چالاکڤانانی خەباتی سیاسی و مەدەنی لەم وڵاتەدا، رۆڵ و نەقشی ئوپۆزیسیۆنی سووریە و هەڵوێست و روانینیان لە پێوەندی لهگهڵ داواکانی گەلی کورد لەو وڵاتەدا ئاماژەی پێکرا.
پاشان سیاسەتی دەستێوەردانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و پشتیوانیی هەمە لایەنەی ئەم رێژیمە لە رێژیمی بەشار ئەسەد و هەوڵدانی بۆ بەربەست پێکهێنان لە رێگەی بەرەوپێشچوونی خەباتی جەماوەری کۆمەڵانی خەڵکی سووریە تاوتوێ کرا. هەروەها ئاماژە بە رەوشی شپرزەی ئابووری ئێران و گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر رێژیم و شوێندانەریی ئەم گوشارە لەسەری باس کرا.
له کۆتاییدا ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانی ئێران و بەرەپێشچوون و گەشەکردنی خەباتی گەلی کورد لە ئێران و کاریگەریی بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێموکراسیخوازی گەلی کورد لەسەر بزووتنەوەی سەرتاسەریی ئێران کرا.