کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرهەنگی \"ژیان\"چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

22:43 - 8 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: فەرهەنگی ژیان کە بە سی زمانی کوردی ، ئینگلیزی و فارسی نووسراوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

فەرهەنگی ژیان کە بە سێ زمان نووسراوە و ١٥٠ هەزار وشە، زاراوە و رستەی لەخۆوە گرتووە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

عەبدووڵڵا عەبدووڵڵازادە نووسەری ئەم فەرهەنگە رایگەیاندووە: ئەم فەرهەنگە بە سێ زمان نووسراوە کە چۆنیەتیی رێزمان و گرامێری وشەکان دیاری کراوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم فەرهەنگە کامڵترین فەرهەنگی ئینگلیزی ــ کوردییە.