کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵاوایی لە ژیان كرد

14:17 - 12 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا :سەید مستەفا سیادەت خەڵكی ناوچەی بۆكان و ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەیدمستەفا سیادەت خەڵكی گوندی تورجانـی ناوچەی بۆكان، ماڵاوایی لە ژیان كرد.

12213.jpg
سەید مستەفا سیادەت، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكرات
كاك سەید مستەفا لە بنەماڵەی تێكۆشەری ناسراوی كورد حاجی باباشێخی سیادەت، سەرۆك وەزیرانی كۆماری كوردستان بوو.

ناوبراو كەسێكی نیشتمانپەروەر و لە كۆڕی خەباتگێڕانی ‌حیزبی دێموكرات‌دا خەباتی دەكرد و هەردەم هاوكار و یاریدەدەری خەباتی ڕەوای گەلەكەی بوو.

كاك مستەفا، گەلێك جار لەلایەن ڕێژیمی دژەكوردی پەهلەوی و كۆماری ئیسلامی‏یەوە بەتاوانی نیشتمانپەروەری، لە بەندیخانە و ئەشكەنجەگاكان‌دا ئازاریان دا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كاری مستەفا سیادەت دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.