• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

فیلمی منداڵانی كۆبانێ و شنگال لە فێستیڤاڵی پووسان نمایش كرا

زایینی: ٠٤-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/١٢ - ١٧:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فیلمی منداڵانی كۆبانێ و شنگال لە فێستیڤاڵی پووسان نمایش كرا
كوردستان میدیا: فیلمی دێكۆمێنتاری ـ چیرۆكی "ژیان لە سنوور"، لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی كۆبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی "بەھمەن قوبادی" لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" لە وڵاتی كۆریای ‌باشوور نمایش كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیلمی دێكۆمێنتاری ـ چیرۆكی "ژیان لە سنوور"، (Life on the Border) لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی شارەكانی كۆبانێ و شنگال و بە ڕێنوێنی "بەھمەن قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی كۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم"، لە یەكەمین نمایشی جیھانی خۆیدا نمایش كرا و لەگەڵ پێشوازیی بەرینی بەشداربووان بەرەوڕوو بووەوە.

ئەم فیلمە لە بەشی "نمایشی كورتە فیلمەكان" لە نێو بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" (Busan) لە وڵاتی كۆریای ‌باشوور پێشكەش كرا.

پێشوازیی بینەران لە فیلمی "ژیان لە سنوور" بە شێوەیەك بوو كە بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" سانسی نمایشی زیاتریان بۆ ئەم فیلمە دیكۆمێنتاری ـ چیرۆكیە تەرخان كرد.

قوبادی پاش نمایشی ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان"دا لە وتووێژێكدا ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەم منداڵانە ئیمكانی باشتریان لە بەردەستدا بێت بێگومان لەوە باشتر فیلم سازدەكەن.

قوبادی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: " كورد دەبێت ئەمڕۆكە وڵاتی خۆی ھەبێت، ئەگەر كۆمەڵگای جیھانی یارمەتی ئەم داواكارییەی كوردەكان نەكەن، دیسانەوە كارەساتێكی دڵتەزێن‌تر لە چاوەڕوانی كوردەكان‌دایە و ئەوان دەبێت وڵامدەری ئەم ڕووداوە بن".

فیلمی ژیان لە سنوور ڕێكەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە بەشی فیلمە كوردییەكان دیسانەوە نمایش دەكرێتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا