کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركەوتنی لاوێكی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە و‌ڵاتی نۆروێژ

21:47 - 12 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا: ماكوان خۆش‌هەیكەل خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتی نۆروێژدا سەركەوتنی بەدەست ‌هێنا و توانی بەرپرسیارەتی لێژنەی كۆنتڕۆڵ و چاودێریی گشتی شاری كریستییەن ساندی وەئەستۆ بگرێت.

12220.jpg
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لاوێكی كوردی كوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ناوی ماكوان خۆش‌هەیكەل كە لە هەڵبژادنی شارەوانییەكانی وڵاتی نۆروێژ بەشداریی كردبوو، بەرپرسیارەتی‌ شاری كریستییەن‌ساندی نۆروێژی وەئەستۆ گرت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەم لاوەی كوردستانی ڕۆژهەڵات بەرپرسیارەتی لێژنەی كۆنتڕۆل و چاودێریی گشتی شاری كریستین‌ساند، پێنجەمین شاری گەورەی نۆروێژی پێ ئەسپێردراوە.

شایانی باسە ئەوە یەكەم جارە كە كوردێك بەرپرسیارەتییەكی گرینگی حیزبی و حكوومەتی لە وڵاتی نۆروێژ پێ دەسپێردرێت.