کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێكی كورد دیپڵۆمی شانازیی لە فێستیڤاڵێكی وێنەگریی ئامریكا بەدەست هێنا

14:46 - 13 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا: وێنەگری كوردی خەڵكی مەهاباد، لە فیستیڤاڵی فۆتۆ ئاواردی (Photo Awards) ئامریكا دیپڵۆمی شانازیی پێ بەخشرا.

وێنەگرێكی كوردی خەڵكی مەهاباد بە ناوی مەنسوور محەممەدی كە لە بەشی پرۆفێشناڵی فێسیتڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆ ئاواردی ئامریكاوە بەشداری كردبوو، سێ دیپلۆمی شانازیی بەدەست هێنا.

فێستیڤاڵی فۆتۆ ئاواردی ئامریكا بە بەشداریی١٧ هەزار و ٨٤١ وێنە لە ١٣٠ی وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

مەنسوور محەممەدی، ساڵی ڕابردووش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەی لووسی ئاواردی ئامریكا دیپلۆمی شانازیی ئەو ڤێستیڤاڵەی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

ئەو وێنەگرە كوردەی كوردستانی ڕۆژهەڵات، هەتا ئێستا ٥ خەڵاتی بەنرخی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە و چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە جیهانییەكانی دیكەشی بەدەست هێناوە.

ناوبراو هەتا ئێستا نزیك بە ٢٠ پیشانگای وێنەی تاكەكەسی و بە كۆمەڵی لە نێوخۆ و دەروەی وڵات بەڕێوە بردووە.

مەنسوور محەممەدی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لەدایك بووە و بڕوانامەی كارناسیی باڵای ڕشتەی گرافیكی هەیە.