• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە، لەوحەی ڕێزلێنان بە پێنج ئەندامی دێرینی حیزب بەخشرا

زایینی: ٠٥-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/١٣ - ١٨:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە، لەوحەی ڕێزلێنان بە پێنج ئەندامی دێرینی حیزب بەخشرا
کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەوحەوی ڕێزلێنانی بە پێنج ئەندامی دێرینی ئەو حیزبە پێشکەش کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی یادی پیرۆزی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و ئەمەگناسی ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات، لەوحەی ڕێزلێنان بەخشرا بە ٥ کەس لە ئەندامانی تەشکیلاتیی ‌حیزب.

12232.jpg
دوو کەس لەو هاوڕێیانە، مامۆستا " حەسەن شێوەسەڵی" تێکۆشەر و فەرماندەی قارەمانی حیزب و ئەندامی ئیفتیخاریی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و مام " کەریم حەداد" ئەندامی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەی بەوەفای ڕێبازی دێموکرات، دانیشتووی وڵاتی سویدن، کە لەوحەی ڕێزلێنانیان پێشکەش کراوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستیی " ئەنوەر کاکایی" بەرپرسی کۆمیتە و" ئازاد عەزیزی" وەک نوێنەری ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات، بەڵگەنامەی ڕێزلێنان، کە لەلایەن دەفتەری سیاسی حیزبەوە بۆ ئەو بەڕێزانە بەڕێ کرابوو، وێڕای چەپکە گوڵێک پێشکەش بە مامۆستا " حەسەن شێوەسەڵی و مام کەریم حەداد" لە وڵاتی سوید کرد.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا