• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حیزبی دێموکرات رێزی لە محەممەد مورادی زیندانیی سیاسی کورد گرت

زایینی: 2015-10-06 - هەتاوی: 1394/07/14 قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە "محەممەد مورادی" زیندانیی سیاسیی کورد ، ڕێوەڕسمێک لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ئازادکرانی "محەممەد یەعقووبی" ناسراو بە (محەممەد مورادی) ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامانی رێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لەو زیندانییە سیاسییە بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرد.

مستەفا هیجری لە سەرەتای قسەکانیدا باسی " خەبات و تێکوشانی حیزبی دێموکراتی کرد کە بە درێژایی خەباتەکەی بە هەزاران ڕۆڵەی گەلەکەی لە ڕێگای ئازادی نەتەوەکەیان شەهید بوونە و بە دەیان کەس لەو ڕێگایەدا لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوونە".

سکرتێڕی گشتی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: "هەڵسوکەوتی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا سەرەڕای هەموو بێ‌حورمەتییەکانی بەرپرسانی زیندان بە شێوەیەک بووە کە حورمەتی بەرپرسانی زیندانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە".

هەروەها هیجری لە دڕیژەی قسەکانیدا وتی: " سەرەڕای ئەوەیکە ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هیچ سنووڕێکی نییە بەڵام دایک و باوکانی ئەو زیندانییانە سەبر و تەحەموولێکی بێ‌وێنەیان لە دووری و خەمی ڕوڵەکانیان هەیە کە جێگای شانازییە و ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێز دادەنێین بۆ هەموو بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی".

دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی "کانیی ورە" لە لایەن "چەنگیز سیگارچی"ـەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا لە لایەن "مستەفا هیجری" سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە "محمەممەد مورادی" زیندانی سیاسی کرا.

دواتر "ڕۆستەم جەهانگیری" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی پێشکەش بە "دایکی محەممەد مورادی" کرد.

"محەممەد یەعقووبی" ناسراو بە "محەممەد مورادی" خەڵکی "سەرپێڵ زەهاو" لە گوندی "چەوتە" ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی پەیوەست بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

ناوبراو لە جەولەیەک‌دا لە ناوچەی "داڵاهۆ" لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە لایەن چەند بەکرێگێراوێکی ڕێژیم بە دیل گیرا و لە دادگایی‌کردنێکی نمایشیی ڕێژیمدا بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە پاش کێشانی ٢٠ ساڵ زیندانی زێدی خۆی بەجێهێشتووە و جارێکی دیکە ڕووی لە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات کردووەتەوە.

12236.jpg

12250.jpg

12249.jpg

12248.jpg

12246.jpg

12247.jpg

12245.jpg

12243.jpg

12244.jpg

12242.jpg

12240.jpg

12239.jpg

12238.jpg

12237.jpg


ڤیدیۆ

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی
  • مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینین کە دوو لایەن لە مێزی وتووێژ کەڵک وەربگرن تاکوو لایەنێک لایەنەکەی دیکە لە نێو بەرێ
    ئاخرین جار کە چووم و چاوم پێی کەوت بۆ پێشوازی من هاتبووە بەر دەرکی ساڵۆنەکە؛ هاتە پێش و بە پێکەنینەوە گووتی: "ئێستاش هەر بیر لە ڕێژیم چەینج دەکەیتەوە؟" یانی دەتەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕی گووتم: "بەڵێ ئێستاش دەمهەوێ حکومەتی ئێران بگۆڕم، ئەنگۆش ڕۆژێک دێنە سەر ئەو باوەڕەی بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر درەنگ دەبێ و هەردووک لامان هەزینەی زۆری بۆ دەدەین."
  • چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
    ئەم سیاسەتە پیلان داڕێژراوەی رێژیم یەک لاوازیی گرنگ و ئەساسیی هەیە کە ڕێژیم بیری لێ نەکردبووەو لە راستیدا نەک خاڵی لاواز، بەڵکوو چاڵی لاوازی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.
  • کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ. کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
    کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
  • ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی
    تا ئێستا چەند کتێب لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە: چریکه‌ی کوردستان، ژیان و هونه‌ری، گه‌وهه‌رێ، حه‌سه‌ن زیره‌ک و هێندێ له‌ به‌رسه‌رهاته‌کانی.
  • ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان
    چەندە ئەمریکا سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەبینێت، بێگومان هێندەش سوودی بۆ کورد دەبێت، هەر بۆیە نابێ کورد چاوەڕوان بێ کە تەنیا ئەو لەو دۆستایەتییە قازانج بکا یا خۆی بە قوربانی ببینێت.
  • زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان   و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه
    سەدەی ٢٠ که بۆ ئێمەی کورد لە لایەک وەبیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینه جۆراوجۆرەکانی دژه ئستعمار و دژه داگیرکەرەکانی وڵاتمان بووە و لە لایەکی دیکەوە لێوانلێو بووە لە گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لە سەرانسەری جیهاندا و سەربەخۆیی زۆربەی نەتەوەکانی ژێر ژێرچەپۆکەی جیهان، شتێک بێجگە لە دووپات بوونەوەی مێژووی دیلیەتی نەتەوەکەمان نەبووە.
  • یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان
    دوای بەدواداچوونی هۆكاری ئەو نەخۆش‌کەوتنە پزيشكان ڕایانگەیاند کە جووتیاران کەڵکیان له سەمی شيميايى وەرگرتووە و ئەو دەرمانانە هيچ كوالێتيیەكيان نەبووه و ماوه بەسەرچوو بوونه.
  • چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران
    بە گشتی دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆرەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی هەموو کات لە پڕوپاگەندەکانی خۆیاندا، کاتی ئێستایان لەگەڵ کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتیان بەراورد دەکەن ئەوەش کارێکی زۆر هەڵە و هەڵخەڵەتێنەرە چونکە، تەواویەتی دونیا لە حاڵی گەشە کردندایە و بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی ئابووری هەر وڵاتێک باشتر وایە کاتی بەردەست لەگەل رکابەرەکانی ئەم وڵاتە و ئابووریی جیهانی بەراورد بکرێت.
  • بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە
    بەرهەمی ئەم کارە، ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزانەی حیزبی دەسەڵاتدار. بەڵام کورە لەبەر یارمەتیی دراوسێکەی، واتە چین، توانیویەتی زۆرێک لە پەنابەران لە سەر سنوور یان تەنانەت لە بەردەم باڵوێزانی وڵاتان لە پێکەن بگەڕێنێتەوە و سزای بدات.
  • کاوە سەرکەوت کاوە سەرکەوت
    رۆژی ١٥ی پووشپەڕ، لە شەڕی دەستەویەخەی شۆڕشگێڕی و تاوانباریدا، دوو نوێنەری ئازا و ئازاد و چاو پڕلە برووسکەی کۆڵنەدان و بەرخۆدان، مێژوویان پەلکێشی کۆساڵان و بۆڕیەر کرد و دووبارە دوژمنیان مایەپووچ کردەوە و لەو شەڕە بەتەواوی نابەرابەرەدا، دووئیرادەی بەرز و نارنجۆکێک بەسەر سەدان پاسداری تیرۆریست و جبەخانەی تاریکپەرستیدا سەرکەوتن، تاکوو دووبارە بسەلمێندرێتەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێڕی و بەرزی مرۆیی زۆر بەهێزتر و بەرزترە لە چەکوچۆڵی دوژمنان.
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.