کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات چاپ و بڵاو كرایەوە

15:51 - 15 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: دوو كتێبی پێوەندیدار بە ئایینی دێرینی زەردەشت لەلایەن دو پێشمەرگەی حیزبەوە لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی و پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كرا.

12257.jpg
هیوا میرزایی بە وەرگێڕانی كتێبی زەردەشت و دینی بهدینان ، لەگەل پەیامی زەردەشت لە نووسینی عەلی ئەكبەر جەعفەری و شەماڵ تەرغیبی بە وەرگێڕانی كتێبی سەرهەڵدان و ئاوابوونی زەردەشتیگەری لە نووسینی ئار.سی.زێنێر توانییان خزمەتێكی دیكە بە كتێبخانەی كوردی بكەن.

نێوەڕۆكی ئەم كتێبانە باسێكی پوختە لەسەر ژیانی زەردەشتی پێغەمبەر و شێوازی سەرهەڵدان و دەرئەنجامی ئایینی زەردەشتی.

ئەم دوو بەرهەمە لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری جەماڵ عێرفانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.