کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزب لە ڕۆژئاوای کانادا لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی کۆبووەوە

16:14 - 15 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژئاوای کانادا بەمەبەستی کارتێکەری لە سەر ڕەوەندی کوردانی دانیشتوانی ڕۆژئاوای کانادا لە کاروباری ئەو وڵاتەدا، کۆمەڵێک چالاکیی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی کارتێکەری ڕەوەندی کوردانی دانیشتووی ڕۆژئاوای کانادا لە نێو بەرپرسانی ئەو وڵاتە و هەروەها بەرفراوان‌کردنی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کانادا، بەشی پێوەندییەکان بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزب زەنجیرە چالاکییەکی لە کانادا بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییانەی کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە بەڕێوە چوونە بریتین لە: سەردانی بنکەی سەرەکی هەریەک لە حیزبی لیبراڵ، کۆنسرواتیڤ، دێموکراتی نوێ، و حیزبی سەوزی کانادا کە لەو سەردانانەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات و هەروەها بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بەشدار بوونە.

هەروەها، ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی ئێرانی و چینی، ڕێکخراوی کۆمەڵەی یەکگرتووی کورد لە کانادا، بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزب لەو هەرێمە، بە ڕێکخستنی سێ کۆبوونەوەی بەرفراوان بۆ بەربژارەکانی حیزبە سەرەکییەکانی کانادا، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هاووڵاتییان بۆ ناسینی بەربژارەکان و تێگەیشتن لە بەرنامە و سیاسەتی هەر کام لەو حیزبانە، کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.

کۆبوونەوەی یەکەم، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی و کۆبوونەوەی دووهەم، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بەڕێوە چووە.

هەروەها کۆبوونەوەی سێهەم، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

لەو کۆبوونەوانەدا، هاووڵاتییان دەتوانن پرسیار و بۆچوونەکانی خۆیان ئاراستەی بەربژارەکان بکەن و ئاڵوگۆڕێ بیروڕا بکەن.
12261.jpg

12262.jpg