کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆڕێ پرسەی شەهیدانی پارتی ئازادی‌دا بەشداریی کرد

16:23 - 18 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ هۆلەند، بە نوێنەرایەتی پەرویز ئەمین‌عەشایری، لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی شەهیدانی \'\'پارتی ئازدیی کوردستان‌‏دا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هۆلەند، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بە بۆنەی شەهیدکرانی سێ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆلەند بەڕێوە چوو.

پەرویز ئەمین‌عەشایری نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆلەند، بەشداریی لەو کۆڕە ماتەمینیەدا کردبوو و لە پەیامێکدا سەرخۆشی و هاودەردی خۆی لەگەل بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەربڕی.