کوردستان میدیا: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نا بۆ ئیعدام، کۆبوونەوەیەک لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نا بۆ ئیعدامەوە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە دژی سزای ئیعدام لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا لە شاری کۆڵنـی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، یادی هەموو ئەو کەسانە کرایەوە کە لە پێناو ئازادی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئامانجە مرۆییەکان بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سێدارە دراون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کۆڵن خوێندرایەوە.
شایانی باسە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئاڵمان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەیەدا ڕۆڵی سەرەکییان لە ئەستۆ بووە.