• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵاوایی لە ژیان كرد

زایینی: ١٣-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٢١ - ١٧:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵاوایی لە ژیان كرد
كوردستان میدیا : "ئەحمەد ئەحمەدی" خەڵكی ناوچەی بۆكان و ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، "ئەحمەد ئەحمەدی" کوڕی حاجی "ڕەحمان" خەڵكی گوندی "عەوڵا تەپەسی" شاری بۆكان، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان كرد.

کاک ئەحمەد كەسێكی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و خۆشناوی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

تەرمی کاک ئەحمەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردا.

ناوبراو وێڕای "ئەبووبەکر بۆکانی" زیاتر لە ١٠ ساڵ لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بووە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كاری "ئەحمەد ئەحمەدی" دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک