شۆڕش گوڵکار
به شێوه‌یه‌کی له‌ناکاو شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاستێکی به‌رز و به‌ریندا بڵێسه‌ی سه‌ند و بووه هۆی گۆڕانێکی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا باهۆزی ئه‌م گۆڕانکارییانه نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوه‌تی گۆڕی، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکوت و سه‌ڕه‌ڕۆی له راده‌به‌ده‌ری رێژیمه تۆتالیتاره‌کانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که زۆربه‌یان پتر له سی چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردووه و به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پێشیان له هه‌موو رێگایه‌ک گرتووه له به‌رده‌م ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره بیروڕایه‌کی جیاواز. به گه‌یشتنی ئه‌م شه‌پۆله گۆڕانکارییه بۆ وڵاتی سووریه، رێژیمی سه‌رکوتکه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه ده‌ستی دایه سه‌رکوتێکی بێ به‌زییانه و له هه‌موو جۆره که‌ره‌سه‌یه‌کی قورس و سووکی عه‌سکه‌ریش که‌ڵک وه‌رگرت تاکوو بتوانێ کۆتایی به‌م ده‌نگه مافخۆازانه بێنێ ئیدی خافڵ له‌وه‌ی که ناکرێ به‌و جۆره که‌ره‌سه سه‌رکوتکه‌رانه پێش به ئه‌و شه‌پۆله به‌رین و مه‌زنه بگیردرێ که ته‌واوی ناوچه‌ی گرتۆته‌وه به‌ڵام رێژیمی سووریه له‌ژێرکاریگه‌ری و هان دانی به‌رپرسانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام بوو له سه‌رکوتی خه‌ڵک و به‌م جۆره‌ش کۆده‌نگییه‌کی گشتی و نێونه‌ته‌وه‌ی و ناوچه‌یی دژی خۆی هێنایه ئاراوه و هه‌نگاوی نا به‌ره‌و له ناوچوون و رووخان که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به‌م زووانه حکوومه‌تی به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێته‌وه و بۆ هه‌میشه بڕواته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه. به خۆشییه‌وه له‌م رووداوانه‌ی دوای له سووریه کورده‌کان زۆر چالاک و کاریگه‌رانه به‌شدارییان کردووه که ئه‌مه‌ش نیشانه له به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری رۆڵی کوردان له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی سووریه هه‌یه. گرینگتر له هه‌مووی به‌شداری چالاکانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی سووریه له دانیشتنه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان دایه که ئه‌مه‌ش نیشانه له‌وه‌یه که کوردی رۆژئاواش هاتۆته نێو کێشماکێشه سیاسییه‌کانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگه و چاره‌نووسسازه بۆ کوردانی رۆژئاوا ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی گوتاری خۆیان بن نه‌ک ئه‌وه‌ی که کۆپی له گوتاری لایه‌ن، یان به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکه‌ن و بچنه ژێر کاریگه‌ریی وانه‌وه، هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ن که ئه‌مه هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی مێژوویییه که بۆیان ره‌خساوه بۆیه ده‌بێ به ته‌واوی هێزه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن و به قازانجی نه‌ته‌وه‌یی بیقۆزنه‌وه بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێ ئه‌زموونی شۆڕشی ١٩٧٩ی برا کورده‌کانی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی براکورده‌کانیان له باشووری کوردستان له راپه‌ڕینی ١٩٩١ی زایینی به جوانی له به‌رچاو بگرن تاکوو هه‌ڵه‌کانی وان دووپات نه‌که‌نه‌وه.