• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢١-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٢٩ - ١١:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ''ئامینە ڕۆستەمی" دایکی شەهید "کەریم ئارامش"، ناسراو بە "کەریم عەلی‌فەرامەرز" لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤، "ئامینە ڕۆستەمی" دایکی شەهید "کەریم ئارمش" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

شەهید کەریم ئارامش، ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی، لە گوندی "عەسکەرئاوا" سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە، ئەو فەرماندە لکەی هێزی پێشمەرگە، لە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٦٠ی هەتاوی‏دا، لە شەڕیکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لە "حوسێن مامە" شەهید بوو.

تەرمی دایە "ئامینە" لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری بۆکان و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە ئامینە و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک