کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

21:43 - 30 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: حاجی \'\'ئامینە محەممەدی دایکی شەهید کەریم ئێسفەندیاری لە شاری شنۆ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ١٣٩٤، ئامینە محەممەدی دایکی شەهید کەریم ئێسفەندیاری شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

12385.jpg
شەهید کەریم ئێسفەندیاری ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی، لە گوندی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ لەدایک بووە، ناوبراو کادری دەرجە ٤ی حیزبی دێموکرات بوو کە لە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٦٢ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە زێدی خۆی گوندی ئاڵیاوێ بە خاک سپێردار.

حاجی ئامینە یەکێک لە دایکانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و تەرمی دایە ئامینە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری شنۆ و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە ئامینە و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.