کوردستان میدیا: شاندیکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری پێشوازیی لێکـــرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرى کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز عومه‌ر ئیلخانی‌زاده سکرتێری ئه‌و حیزبه، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه به سه‌رپرستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، پێشوازییان لێکــــرا.
له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه و ئێران، چۆنیه‌تیی لێک نزیک بوونه‌وه و هاوده‌نگیی لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێران و پرسه پێوه‌ندیداره‌کانی کوردستان و ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و هه‌رکام له‌و لایه‌نانه بیر و بۆچوونی خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا خسته به‌رباس.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولایه‌ن به له‌به‌رچاو گرتنی پرسه پێوه‌ندیداره‌کانی کوردستان و ناوچه‌که له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووس‌سازه‌کانی کورد و پێویستیی هاوکاری و هاوده‌نگیی لایه‌نه‌کانی کوردستان و دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره هاوڕا بـــوون.