كوردستان میدیا: ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی لەسێدارەدانی شەهرام ئه‌حمه‌دی، زیندانیی كوردی سووننه مه‌زهه‌ب له زیندانی ڕه‌جاییشه‌هری كه‌ره‌جی كردووه.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، داوای له گه‌وره‌به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیمی ئێران كردووه تاكوو بەڕێوەبردنی حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی ڕابگرن و جارێكی دیكه به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنه یاسایی و ئیستاندارده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ دادگاییەكی دادپه‌روه‌رانه بكرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به ماڵپه‌ڕی كوردستانمیدیا گه‌یشتووه کە به‌مشێوه‌یه:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رده‌ستدان، زیندانییه‌كی كوردی سووننه مه‌زهه‌ب به ناوی شەهرام ئه‌حمه‌دی، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ده‌رچووه، مه‌ترسیی بەڕێوەچوونی حوكمه‌كه‌ی له‌سه‌ره. شەهرام ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، پێش ٦ ساڵ به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی مه‌زهه‌بی له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، خرایه زیندان و دواتریش بۆ زیندانه‌كانی تاران و كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. هه‌ندێك له ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حوكمی سێداره‌ی ناوبراو به‌هۆی پێوه‌ندی و چالاكییه‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپێكی مه‌زهه‌بی ده‌ركراوه. برای بچووكتری ناوبراویش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له‌سێداره دراوە. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه دایك و خوشكی ئه‌م زیندانییه له كاتی ڕۆیشتن و بینینی ڕۆڵه‌كه‌یان توشی ڕووداوێكی دڵته‌زێن بوون و دایكیشی پاش بیستنی هه‌واڵی له‌سێداره‌درانی كوڕه‌كه‌ی تووشی وەستانیدڵ بووه.
ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه باس كران و به‌و باوه‌ڕه‌ی كه سزای مه‌رگ پێشێلكردنی بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵێن و پێبه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌مه‌ر گه‌ره‌نتی و دابینكردن و ڕێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وه‌بیر ئەو دەوڵەتە دێنێته‌وه.
به ڕاکێشانی سەرنجی ئه‌و دەوڵەتە بۆ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نه ئینسانی و ئه‌خلاقییه‌كان له‌مباره‌وه، داوا له به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی و ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات كه بەڕێوەبردنی حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و جارێكی دیكه به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنه یاسایی و ئیستاندارده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێت.
تاران: ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ی هه‌تاوی
٢٨ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥ی زایینی
ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان