• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد

زایینی: ٠١-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/١٠ - ١٠:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد
كوردستان میدیا: "جاسم کوردنژاد" باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە شاری "ئورمیە" بە هۆی بەساڵاچوویی كۆچی دوایی كرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، "جاسم کوردنژاد" باوكی "موهاجر کوردنژاد" پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران، خەڵكی شاری ئورمیە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بە هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان كرد.

جاسم کوردنژاد ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گوندی "خەلیا" سەربە ناوچەی "کەنار بەڕۆژی" ئورمیە لە دایک بووە و پاشان لە شاری ئورمیە نیشتەجێ دەبێت.

ناوبراو كەسێكی ناسراو و خۆشناو و ئۆگری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو و وەك كەسێكی حیزب‏دۆست و نیشتمانپەروەر، جێگای متمانە و ڕێزی خەڵك بوو.

تەرمی كاك جاسم لە نێو ئاپۆرای خزم و كەس‌وكار و دۆستانی لە شاری ئورمیە بە خاك سپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس‌وكاری "جاسم کوردنژاد" دەكات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا