• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵئاوایی لە ژیان كرد

زایینی: ٠٨-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/١٧ - ١١:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵئاوایی لە ژیان كرد
كوردستان میدیا :"محەممەدئەمین مورادی" خەڵكی شاری شنۆ و ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، "محەممەدئەمین مورادی" کوڕی "محەممەد" ناسراو بە "محەممەدئەمین گۆران" خەڵكی شاری شنۆ، بە هۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

نابراو لە شەڕەکانی دژ بە هێرشە دڕندانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ شارەکانی "نەغەدە، شنۆ و حەڵبێ و کویکان و هەروەها لە شەڕی ٣ مانگەدا بەشداریی کردووە.

کاک محەممەد هەتا ساڵی ١٣٦٥ لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدا بووە و دواتر وەکوو ئەندامێکی چالاک درێژەی بە کار و چالاکی داوە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

ناوبراو ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی "کانێ‌ڕەش"ی سەر بە شاری شنۆ لەدایک بووە.

تەرمی کاک ئەحمەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كاری "محەممەد" دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا