کوردستان میدیا: پەرتووکێکی تایبەت بە کوردە کۆچێندراوەکانی خەڵخاڵ لەلایەن دەزگای چاپەمەنیی نخبگانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پەرتووکی کۆمەڵگای عێلاتی کوردەکانی خەڵخاڵ(کورمانج) لە نووسینی سەمەد حەسەنزادە بە زمانی فارسی چاپ و خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەو پەرتووکە پڕژاوەتە سەر بەزۆر کۆچدانی کوردانی ورمێ، خۆی و سەڵماس بۆ ناوچەی خەڵخاڵی پارێزگای ئەردەبیل کە لە ڕۆژئاوای دەریای خەزەر هەڵکەوتووە.
نووسەری پەرتووکەکە دەڵێ مەبەستی سەرەکیی ئەم پەرتووکە کە وەکوو یەکەمین بەرهەمی سەربەخۆ لەسەر بابەتە مێژوویی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردەکانی خەڵخاڵ بڵاوکراوەتەوە، باس کردن لە چۆنێەتی ژیانی ماددی و مەعنەوەیی خێڵە کوردەکانی ناوچەکەیە.
ناوبراو وتوویە کە، لەو پەرتووکەدا، تایبەتمەندییە نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوورییەکان لە دوو بازنەی زەمەنیی ڕابردوو و ئێستادا خراوەتە بەر توێژینەوە و لەماوەی توێژینەوەکەدا بەردەوام هەوڵ دراوە هەتا لەمەڕ بووژانەوەی فەرهەنگ و زمانی کوردیی ناوچەکە(کورمانجی) هەوڵێکی شیاو بدرێت.