کوردستان میدیا: نزیکه‌ی ٢٨ زیندانی سیاسیی کورد که به تۆمه‌تی سیاسی و ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کراون، چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ کردنی سزاکه‌یان ده‌که‌ن.
به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران، سزای سێداره‌ی ١٧ که‌س له‌م ٢٨ هاووڵاتییه کورده یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه و ١١ی دیکه‌ش حوکمی سه‌ره‌تایی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و چاوه‌ڕێی بڕیاری دیوانی باڵای وڵات ده‌که‌ن.
ئه‌م زیندانییه سیاسییانه هه‌نووکه له زیندانه‌کانی سنه، ورمێ، سمنان، ره‌جایی شه‌هر و سه‌قز دان.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، له هێندێ حاڵه‌تدا گه‌یاندنی زانیاری له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه به بنه‌ماڵه‌کانیان چوارچێوه‌دار ده‌کرێت و هه‌روه‌ها که‌ش و دۆخی داخراوی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی، که تێیدا گه‌یاندنی زانیاری به توندی دابه‌زیوه، زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر بارودۆخی زیندانییان مه‌حکووم به سێداره، بڵاو نابێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌م که‌مپه‌ینه، سێ هاووڵاتیی دیکه به ناوه‌کانی فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی، شۆڕش ره‌زایی و چه‌نگیز قه‌ده‌م‌خه‌یر، که‌له تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کراون، تۆمه‌تی دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ریان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و بنه‌ماڵه‌کانیان نیگه‌رانیی خۆیان له‌مه‌ڕ داسه‌پاندنی سزای سێداره، ده‌ربڕیوه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌ری ده‌خات، که زۆربه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه، قۆناخه یاساییه‌کانی لێپرسینه‌وه ره‌چاو نه‌کراوه و تۆمه‌تباران به‌بێ پارێزه‌ر دادپرسییان لێ کراوه. هه‌روه‌ها به‌رگرییه‌کانی خۆشیان له دادپرسیدا هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌شکه‌نجه کراون.