ک/مـــــــــــیدیا: 40 که‌س له هاووڵاتییانی گوندێکی ناوچه‌ی کۆتۆلی شاری خۆی، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه رێژیمی ئیسلامیی ئێران له هه‌رێمی کۆتۆلی شاری خۆی، به فرۆشتنی زه‌وی و زاری خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ‌ده‌ره‌تانی گوندی ئالمالی، به دوو که‌س له دانیشتوانی گوندی باوکان، له هه‌وڵی دروست کردنی شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان خه‌ڵکی ئه‌و دوو گو‌نده دایه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ‌ده‌ره‌تانی گوندی ئالمالی، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رحه‌ق به زوڵمی ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیم ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها له رێکه‌وتی 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، نزیک به 40 که‌س له هاووڵاتییانی گوندی ئالمالی، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پاسگای ناوه‌ندیی ئه‌و هه‌رێمه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌تا کاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ ئازاد کردنی ئه‌و 40 هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.