کوردستان میدیا: دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕێنی هاوخەمی لەگەڵ هاووڵاتییانی فەرانسە، تەقینەوەی تیرۆریستیی شاری پاریسی مەحکووم کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەیانیەی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پاریس
ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی، لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە چەند کردەوەی تیرۆریستی تەقە و تەقاندنەوە لە چەند شوێن ئەنجام درا کە بەداخەوە لانیکەم تا ئێستا ١٢٨ کەس کوژراو و نزیک بە ٢٠٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پاریس، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیە و دەربڕێنی بێزاری لە تیرۆر و تیرۆریستان، سەرەخۆشی لە حکوومەت و خەڵکی فەرانسە دەکا و پەژارەی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ئەو ژمارەیە لە کوژراوان ڕادەگەیێنێ و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەکانیان دەکا و لە هامانکاتدا چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکانی ئەم کردەوە تیرۆریستە بە ئاوات دەخوازێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری نوێنەرایەتی لە پاریس
٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی