• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

٦ ئەندامی دیکەی سپای تیرۆریستی پاسداران ڕێژیمی ئێران کوژران

زایینی: ١٩-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٨ - ١١:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
٦ ئەندامی دیکەی سپای تیرۆریستی پاسداران ڕێژیمی ئێران کوژران
کوردستان میدیا: لە درێژەی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ٦ ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە لە سووریە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ٦ ئەندامی دیکەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە سووریە کوژراون کە لە نێو ئەو کوژراوانەدا پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی "مستەفا مووسەوی" تەمەن ٢٠ ساڵ بەرچاو دەکەوێت.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە کە ناوی ٣ کەس لەو کوژراوانە بریتییه‌له‌"محەممەدڕەزا ئیبڕاهیمی، بێهزاد سیەفی و سەتار عەباسی" كه‌ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شەڕ دژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە کوژراون.

ئەگەری ئەوەیکە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریه زیاتر کوژرابن هەیە بەڵام ڕێژیم هەر جار ژمارەیەک لەو کوژراوانە ئاشکرا دەکات.

هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سووریە کوژراون. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە "قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی ئەو ڕیکخراوەیە لە سووریە کوژرابێت.

ڕێژیمی ئێران، ئەو ئەندامانەی سپا کە لە سووریە دەکوژرێن بە پارێزەرانی حەرەمی زەینەب لە قەڵەم دەدات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا