کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێمۆكرات لە پاوە

18:29 - 8 گەلاوێژ 2712

كوردستان میـــــدیا: باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە ناوی نەجیب عەبدی بەهۆی نەخۆشیی دڵ كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی 8ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی، نەجیب عەبدی كوڕی سەعید، خەڵكی گوندی نەرویی سەر بە بەخشی نەوسوود لە ناوچەی هەورامان و باوكی فەرهاد عەبدی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشیی دڵ كۆچی دوایی كرد.
بەم بۆنەوە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی كاك فەرهاد، كەس و كار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد