• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ خاڵی سنووری گرییانه‌پاره‌له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن

زایینی: ٢٣-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٩/٠٢ - ١٢:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ خاڵی سنووری گرییانه‌پاره‌له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن
كوردستان میدیا: بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، شه ش چەکداری نەناسراو لە  سنووری نێوان هاوار(باشووری کوردستان) و نەوسوود (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە شوێنێک بە ناوی "گرییانە" پێشیان بە کاسبکاران و کوڵبەرانی ناوچەکە گرتووە و داوای گۆمریک و پارەیان لێ کردوون.

بە پێی وتەی یەکێک له‌شایه‌تحاڵان كه‌پێوه‌ندیی به‌كوردستان میدیاوه‌گرتووه‌، بۆ هەر بارێکی هێستر داوای ٣٥ هەزار تمەنیان لێ کردوون.

بە پێی لێدوانی سەرچاوەی هەواڵەکە، دیار نیە کە ئەو گرووپە چەکدارە کێن و سەر بە چ لایه‌نێكن. بە پێی هەندێک زانیاری کۆڵبەرەکان، لە زاری چەکدارەکانه‌وه‌بیستوویانە کە جەماعەتی پەکەکەن و هەروەها کۆمەڵێک دەنگۆیش بڵاوبووەتەوە کە ئەو چەکدارانە پێشمەرگەی حزبی دێموکراتن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەرجۆرە پێوەندییەکی ئەو چەکدارانە بە حیزبی دێموکراتەوە ڕەت ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گەیانێ کە لەوناوچه‌یه‌پێشمه‌رگەی حیزبی دێموکرات حوزووری نیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک